لە نزیک هەولێر لەشارۆچکەی دارەتوو، لەئەنجامی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان دوو بنەماڵەدا ٧ قوربانی لێ کەوتەوە کە دووانیان گیانیان لەدەستداوە.
كاروان عارف محەمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی دارەتوو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندووە " شەڕەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بووە، هەردوو بنەماڵەكە ئامۆزای یەكترن شەڕەكەش كۆتایی هاتووە هێزە ئەمنییەكانیش لەشوێنی ڕووداوەكەن".
هەروەها وتووشیەتی "لەو شەڕەدا کە ئەمشەو روویداوە دوو كەس كوژراون و ٥ كەسیش برینداربوون."
ئەو پێنج کەسەی برینداربوون سیانیان دۆخی تەندروستیان خراپەو برینەکانیان سەختە.