حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەم بڕی ٤٢ ملیۆن و ٣٠ هەزار دۆلار دەدەن بە کۆمپانیایای گەنەڵ ئێنەرجی و هاوبەشەکانی، ئەمەش لە چوارچێوەی شایستە داراییەکانیانی فرۆشتنی نەوت.
لە راگەیەندراوێکدا، کۆمپانیای گەنەڵ ئێنەرجی ئاشکرای دەکات، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ ٣٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاریان وەرگرتووە، کە پشکی کۆمپانیاکەیان نۆ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بووە.
دەربارەی کێڵگەی نەوتی تەق تەقیش، ئەوە دەخاتەڕوو کە لە کێڵگەی تەقتەق بڕی سێ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار وەرگیراوە و پشکی کۆمپانیاکەیان دوو ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بووە.
گەنەڵ ئێنەرجی کۆمپانیایەکی تورکی هاوبەشی دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت و غازە و بارەگای سەرەکی لە شاری لەندەنە و لە شارەکانی ئەنکەرە و هەولێریش ئۆفیسیان هەیە.