ڕۆژئاوای کوردستان.. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە هەشت هەزار حاڵەت
تەندروستی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا ٦٩ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە هەشت هەزارو ٢٤ کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٩ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون، کە ٣٦ كهسیان لهرهگهزی نێر و ٣٣ كهسیشیان لهرهگهزی مێ بوون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا هەشت توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەشت هەزارو ٢٤ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٢٧١ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، هەزارو ١٣٨ توشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
PM:02:00:30/12/2020