ئەمەریکا فڕۆکە جەنگیە گەورەکانی رەوانەی کەنداو دەکات

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا، كینیت ماكینزی ڕایدەگەیەنێت، فڕۆكەی (بی ٥٢)یان بۆ كەنداو ڕەوانە كردووە، چونكە زانیاری نیگەرانبەخشییان پێگەیشتووە.


لە بەیاننامەیەكدا كینیت ماكینزی، فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، " لە سێیەم ئەركی لەو جۆرەدا لە ماوەی ٤٥ ڕۆژدا، دوو فڕۆكەی (بی ٥٢) بۆ ناوچەی كەنداو ڕەوانەكران".




ئەو فەرماندە گەورە سەربازییە ئەمەریکیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوان هەوڵ بۆ دروستكردنی ململانێ‌ نادەن و بەڵام دەشڵێت " نابێت هیچ لایەنێك لە بایەخی توانای هێزەكانمان كەم بكاتەوە بۆ بەرگری، یان مامەڵەكردن بۆ وەڵامدانەوەی یەكلاكەرەوە بەرانبەر بە هەر هێرشێك”.

 


لە درێژەی بەیانەکەی كینیت ماكینزی هاتووە " ئێران دەیەوێت تۆڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس بكاتەوە، زانیارییە هەواڵگرییەكانیش لەو بارەیەوە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، زیاتر مایەی نیگەرانیین”.


هەروەها ماكینزی ئاشکرای کردووە کە ئێران لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەكێكی زۆر گوستۆتەوە بۆ عێراق.

 

رۆژی ٣ی کانوونی دووەم ساڵڕۆژی کووشتنی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیسە لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ئەمەریکا ئەگەری ئەوەی داناوە کە بەرژەوەندیەکانی رووبەڕووی هێرش دەبێتەوە.

 


PM:11:28:30/12/2020