مستەفا کازمی: گەل شایستەی چاکسازییە لە ئاست قوربانییەکانی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" هاوڵاتیانمان شایستەی چاکسازیی و گۆڕانکارییەکن هاوتای قوربانییەکانیان بێت". 

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بەبۆنەی سەرساڵی نوێوە پەیامێکی پیرۆزبایی بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی" هەموو ساڵێک خەڵکی ئێمە لە سەرانسەری عیراق لە خۆشیدابن، ئاشتی دەخوازم بۆ گەلی خۆمان و سەراپای جیهان".

کازمی ڕاشیگەیاندووە" پێکەوە بەرپرسیارێتیمان هەڵگرت و ئاستەنکییە گەورەکانمان تێپەڕاند، هەر پێکەوەش درێژی بە کاروانی گەشەپێدان دەدەین تا گەیشتن بە کەناری ئارام، گەل شایستەی چاکسازییەکە لە ئاست قوربانییەکانی".



PM:08:10:31/12/2020