ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بڕیارە ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەم لەسەر تاسەری عێراق بکرێتە پشووی فەرمی.

 

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی‌ عیراق لە راگەیندراوێکدا پیرۆزبایی سەری ساڵی تازەی لە پێکهاتەی مەسیحییەکان ده‌كات و هیوای ساڵێکی ئارام و سەقامگیری بۆ هاوڵاتیانی عیراق دەخوازێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووە، کە رۆژی یه‌كشەممە ٣ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١ پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان و رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.



PM:10:07:31/12/2020