ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی تری بەفر بارین و باران بارین ڕوو لە هەرێم دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، لەسەرەتای ساڵی نوێوە تاوەکو ١١ی مانگ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات ڕۆژی ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش بۆ سفر پلە و ژێر سفر دادەبەزێت و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
ماڵپەڕەکە پێشبینیشی کردووە، کە لە ڕۆژەکانی ٢٥-١-٢٠٢١ ، ٣١-١-٢٠٢١ ، لە شاری سلێمانی بەفر دەبارێت.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.