لە گوندێکی نزیک کۆیە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ روودەدات و زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە چوار کەس کوژراون.
یەو گوندە سەر بەناحیەی دێگەڵەیە و ناوی سەقایە کە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری کۆیەو شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵە روویداوەو چوار کەس بە تفەنگ کوژراون.
زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەم کە باوکێک و دوو کوڕ لە بنەماڵەیەک کوژراون و لە بنەماڵەکەی تر کەسێک کوژراوەو ژمارەیەک بریندارە.
تا ئێستا هۆکاری کێشەکە نەزانراوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە لەسەر زەوی و زار بووە.