ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. دوو كۆڵبەر بوونە قوربانی

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو كۆڵبەر لە سنوورەكانی نەوسوود بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەكانی هەنگی سنووریی ئێران لە سنوورەكانی شارۆچكەی نەوسوود سەر بە پارێزگای كرماشان تەقەیان لە كۆڵبەران كردووە و لە ئاكامدا كۆڵبەرێك بریندار بووە

لە ئاكامی ئەو دەستڕێژەدا كۆڵبەرێكی خەڵكی گوندی نیسانەی نەوسوود بە ناوی (پەیام سوهرابی) دەستی بە سەختی بریندار بووە.

ئەو كۆڵبەرە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ نەشتەرگەری بۆ كراوە. هاوكات كۆڵبەرێكی خەڵكی جوانڕۆ بە ناوی (ڕەزا محەمەدی) لە سنوورەكانی نەوسوود بە سەختی بریندار كراوە.

PM:01:40:01/01/2021