ناوبژیوانی کردنەوەی مۆندیال دیاری کرا




 یەکێتی تۆپی پێ نێودەوڵەتی فیفا ناوبژیوانی یابانی {یشی نیشیمۆرا } دیاری کرد بۆ بە ڕێوە بردنی یاری کردنەوەی مۆندیالی ٢٠١٤  نێوان بەڕازیل و کرواتیا کە کاتژمێر ١١:٠٠ بە کاتی هەریمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

نیشیمۆرا لە مۆندیالی ٢٠١٠ دا فلیپی میلۆی بەڕازیلی لە یاری نێوان هۆڵەنداو بەڕازیل بە کاردی سوور کردە دەرەوە دوای ئەوەی بە شێوەیەکی توند لە خولەکی ٧٣ دا لە ئاریان ڕۆبنی دا  .

نیشیمۆرا خەڵکی وڵاتی یابانەو تەمەنی ٤٢ ساڵە .

ئا / شاهۆ فایق



PM:10:42:10/06/2014