حکوومەتی هەرێم لەبارەی ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕوونکردنەوە دەدات

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لەبارەی پشووی سبەینێ یەکشەممە ڕوونکردنەوە دەدات و  دەڵێت" كه‌ پشووەكەی سبه‌ینێی عیراق كه‌ تایبه‌ته‌ بە سەری ساڵ، هەرێم ناگرێتەوە".

 

د. جووتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەو پشووەی ڕاگەیاندراوە دامودەزگاکانی حکوومەت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکو تایبەتە بە حکوومەتی فیدراڵی، سبەی یەکشەممە، لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەوام ئاسایی دەبێت".

 

لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەکاتێکدایە کە، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی‌ عیراق لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە رۆژی یه‌كشەممە ٣ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١ پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان و رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.



PM:12:11:02/01/2021