فەرماندەی سووپای پاسدارن لە کەنداوەوە هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

فەرماندەی سووپای پاسدارانی ئێران، لیوا حسین سەلامی ئەمڕۆ شەممە ٢ی کانوونی دووەم لە دورگەی " ئەبو موساوە " لە کەنداو رایگەیاند" تاران بەهەمان شێوە بەرپەرچێکی توندی هەر هێرشێکی دووژمنکارانە دەداتەوە کە دەکرێتە سەری".

 
 
لیوا سەلامی فەرماندەی سووپای پاسداران کە بەسەردانێکی سەربازی چۆتە ئەو دوورگەیەی کەنداو تا ئامادەباشی هێزە دەریایەکانیان هەڵبسەنگێنێت بەرامبەر هەر هێرشێک دەکرێتە سەریان، وتیشی" ئێران چاوناپۆشێت لەهەر هەڕەشەیەک لەلایەن دوژمنەوە دەکرێتە سەریان".

 


دووپاتیشی کردەوە، " دوورگەکانی تەنب کبرا و تەنبی بچووک و، ئەبوموسی، بەشێکن لە سەربەخۆی نیشتمانی ئێران و، هێڵی پێشەوەی بەرگریکردنە لە ئێران لە بەرامبەر هەر هێرشێکدا بکرێتە سەرمان"، وتیشی " ئێرانییەکان بەگیان داکۆکی لەهەموو بەشێکی خاکی ئێران دەکەن لە کەنداوبێت، یان لە تاران". 

 

 
ئەو فەرماندەیە ئەوە دەخاتەڕوو کە هێزە دەریاییەکانیان توانای رووبەڕووبوونەوەی هەموو کەشتییە ژێر دەریاییەکانی دووژمنیان هەیەو مینی ژێر دەریایی زیرەکیان هەیە کە توانیان زۆر بەرزە".

 

 
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە کەشتیەکانیان دەتوانن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هەڵبدەن و کەشتیەکانی دووژمن بکەنە ئامانج، هەروەها دەتوانن کۆپتەرەکانیان ئامانجەکانی دووژمن بپێکن".

 

 
ئەوە لە کاتێکدایە کە سبەی ساڵرۆژی کوشتنی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیسە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوەوە، لە ئێستادا بارگرژی نێوان ئەو دوو وڵاتە لوتکەدایە.
 

 


PM:02:53:02/01/2021