وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی زیاتر لە (١٠) هەزار مووچەخۆری نایاسایی دەبڕێت

دارایی هەرێم چەند بڕیارێكی دەركرد و تێیدا مووچە و خانەنشینی 10 هەزار و 609 مووچەخۆری راگرت. 

 

له‌نوسراوێكی فەرمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمیدا كه‌ واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌ و ئەمڕۆ دەرچووە، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە 2 ساڵی 2020 و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە راگرتنی مووچە و خانەنشینی 10 هه‌زار و 609 مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن.

راشیگه‌یاندووه‌" هەر مووچە خۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانی لە ماوەیەكی دیاری كراودا لە رێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات". 



PM:12:52:04/01/2021