شێخ سەلاح ئەلعوبێدی، وتەبێژی تەیاری سەدری رایگەیاند" گرووپە چەکدارەکان یەکەمین کەسبوون کە پێشوازیان لە گەڕانەوەی سووپای ئەمەریکا کرد بۆ ئەوەی لەدژی داعش بجەنگن".
لە بەرنامەی " گەمەی کورسی" کەناڵی ئەلشەرقیەدا شێخ سەلاح ئەلعوبیدی وتەبێژی تەیاری سەدری وتی " بەشێک لەچەکی دەوڵەت کە تاوانی پێ ئەنجام دەدرێت لە ژێر کۆنترۆڵدا نییە، تاوانی وەهای پێ ئەنجامدەدرێت کە پەیوەندی بە ئەمن و شکۆی دەوڵەتەوە هەیە".
ئەو وتیشی " گرووپە چەکدارەکانی شیعە لەسەردەمی سەرۆک وەزیرانی د. عادل عەبدولمەهدیدا، دەسەڵاتێکی باڵایان هەبوو لە نووسینگەی سەرۆک وەزیراندا کە بڕیارەکانی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی کە بەتایبەتی بەرامبەر حەشد دەردەکران، جێبەجێنەدەکران و دەیانوویست لە ژێر ناونیشانی دەوڵەتی عێراق کار نەکەن".
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئێستا ئەو گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لەپێشەوەی ئەو هێزانانەن داوای دەرکردنی سووپای ئەمەریکا لە عێراق دەکەن.