ئیسرائیل بەپلەی یەکەمە لە کوتانی هاوڵاتیانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

¬¬حکومەتی ئیسرائیل لە پلەی یەکەمدایە لە لێدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان کە زۆترین هاوڵاتی سوودی لێوەرگرتووەو، ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەرزیەکەیان وەرگرتووە گەیشتۆتە ملیۆنێک هاوڵاتی.

 


بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویکردۆتەوە رێژەی ١١،٥٥ پێکوتە دەدرێت لە ١٠٠ کەس، دوای ئیسرائیل بەحرەین دێت کە بەرێژەی ٣،٤٩ پێکوتە، دواتر بەریتانیا دێت کە بەرێژەی ١،٤٧ پێکوتەیە، ئەمەش بەپێی ئەو پێگە جیهانییەی کە لەسەر ئیتەرنێت هەیە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ زانکۆی ئۆکسفۆرد.

 

 
وەک بەراوردێک فەرنسا تا ٣٠ کانوونی یەکەم ١٣٨ کەس پێکوتەی وەرگرتبوو.

 

 
تا ئێستا یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.

 


PM:07:28:04/01/2021