حکوومەتی هەرێم لەبارەی ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕوونکردنەوە دەدات

حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان لەبارەی پشووی سبەینێ چوارشەممە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت" سبه‌ینێ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و دامه‌رزاوه‌ فه‌رمیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌وام ئاساییه‌و پشوو نییه‌".

 

فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند" رۆژى چوارشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە سەرجەم دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەوامى فەرمى و ئاساییە و پشو نییە".

 

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ فه‌رمى‌ و حكومیه‌كانى سه‌ر به‌ حكومه‌تى فیدڕاڵ پشووى فه‌رمیه‌ به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى سوپاى عێراقه‌وه‌.



PM:01:31:05/01/2021