سەرۆکی پەرلەمان: رێگا بدەم هاوشێوەی ئەمڕۆ هەموو رۆژێک شەڕ روودەدات

لەبارەی ئەو کەشە خراپ و دووژمنکارییەکی لەپەرلەمانی کوردستان دەگوزەرێت، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" ئەگەر دەرفەت بدەم هەموو رۆژێک لە پەرلەمان شەڕ روودەدات هاوشێوەی ئەو ئاڵۆزییەی ئەمڕۆ روویدا".  


  

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، د. رێواز فایەق وتیشی "ئەگەر دەرفەت بدەم هەموو رۆژێک شەڕ روودەدات، من خۆم کرتووەتە قوربانی بۆ ئەوەی رووداوی لەو شێوەیە روونەدات".  
  


سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرای کرد، لەبارەی کێشەکەی ئەمڕۆشەوە هەفتەی داهاتوو سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی سنورێک بۆ ئەو گرژییانە دابنێن. 

 

 
ئەمڕۆ لەدانیشتنی پەرلەماندا بۆ دەنگدان بەوەزیری سامانە سرووشتییەکان چەند بارگرژییەک روویدا، لەسەرەتادا لە نێوان پەرلەمانتارێکی گۆڕان و یەکێتی، دواتر لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتی و نەوەی نوێ کە دەستدرێژکرایە سەر پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و وەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن، بە بۆکس خنجەر هێرشکراوەتە سەریان و پەرلەمانتارێکی جێگای لێدان بە دەومچاویەوە دیارە. 

 

 


PM:06:34:06/01/2021