تەندروستی سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە هەزار تەرم براونەتە پزیشكی دادوەریی

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە ساڵی رابردوودا هەزار و 165 حاڵەتی گواستنەوەی تەرم بۆ پزیشكی دادوەریی سلێمانی بەئەنجام گەیەنراوە". 

 

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لەسەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتنی خێرا 2193 حاڵەتی فریاكەوتنی خێرا و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان ئەنجام دراوە و هەروەها 1165 حاڵەتی گواستنەوەی تەرم بۆ پزیشكی دادوەریی سلێمانی بەئەنجام گەیەنراوە.

هاوكات هەر بەپێی ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی ساڵی 2020دا لەسەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتنی خێرا 2472 حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆش و هاوڵاتیان لەماڵەوە بۆ نەخۆشخانە و بەپێچەوانەوە تۆماركراوە و 10883 حاڵەتی دەرچوون لەدەرەوە و ناوەوەی شار ئەنجام دراوە.

ئەوە لەكاتێكدایە لەساڵی 2019دا 21334 دەرچوون لەسەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتنی خێرای 122 ئەنجام دراوە و ساڵی 2018 دا 15732 دەرچوون لەو سەنتەرە ئەنجام دراوە.



PM:08:01:06/01/2021