تویتەر و فەیسبووک و ئینستاگرامی ترامپ راگیراوە

راگرتنی ئەکاونتی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوامەو تا ئێستا ئەکاونتی تویتەر و ئینستاگرام و فەیسبووکی راگیراوە.

 

لە دوێنێوە کە خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی ترامپ لەسەر داوای ئەو بینایەی کۆنگرێسیان داگیرکرد، کۆمپانیا گەورەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەکاونتی ترامپیان راگرت، لە نێویشیاندا کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند" تا بایدن دەسەڵات نەگرێتە دەست ئەوان ئەکاونتی ترامپ نادەنەوە"، هەروەها کۆمپانیای تویتەریش ئەکاونتەکەی داخستووەو کاتی کردنەوەی دیاری نەکردووە".

 

دوێنێ دوای وتارێکی دۆناڵد ترامپ، لایەنگرانی بە خۆپیشاندانێکی گەورە چوونە سەر کۆنگرێس و کارەکانی ئەو دەزگا یاسادانانە و ئەنجومەنی پیرانیان راگرت کە سەرقاڵی پەسەندکردنی دەنگەکانی کۆمەڵەی ولایەتەکان بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک و جێگرەکەی.

 

ئەم کارە ناڕەزایەتییەکی گەورەی لەنێو ناوەندنی سیاسی ئەمەریکا و جیهاندا دروستکرد و دۆناڵد ترامپ ناچاکرا لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا داوا لەلایەنگرانی کرد کە بکشێنەوە لە بینایەی کۆنگرس و بچنەوە ماڵەکانی خۆیان.

 



PM:10:51:07/01/2021