حکومەتی هەرێم: ماوەی لێخۆشبونی باجەکان درێژکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" بڕیاری لێخۆشبونی هەمو جۆرەکانی باج و ئەو سوانەی دەچنە سەر قەرزی باجدەران و قەرزدارانی موڵکی گشتی حکومەت، بۆ ماوەی مانگێكی دیكە، درێژکراوەتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکیدا کە ناو و واژۆی کەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتی باجی هەرێمی لەسەرە، تێیدا هاتووە" حکومەتی هەرێم وادەی لێخۆشبونی ئەو کەسانەی تا ٣١ی کانونی دوەمی ئەمساڵ درێژکردەوە لە نەدانی هەمو جۆرێکی باج". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لێخۆشبونی سزای دواخستنی دانی قەرزەکان و هەمو جۆرە باجێکی سەر کۆمپانیاکان و کاڵاکان و خانوبەرەکان و زەوییە بەتاڵەکان کە دوا وادەیان ٣١ کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ بو، بەهۆی پشوەکانی ساڵەوە تا ٣١ی کانونی دوەمی ٢٠٢١ درێژکراوەتەوە.

PM:01:12:08/01/2021