تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٦٩ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٨٩٨ کەسیش چاکبوونەتەوه.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٦٦٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها هەشت حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٨٩٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٦٠١ هەزار و ٤٢٤ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ٨٧٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٥٥٣ هەزارو ٢٥ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:06:07:08/01/2021