ترامپ: ناتوانن بێدەگمان بکەن

لەبارەی داخستنی ئەکاونتی سەرۆکی ئەمەریکا، ترامپ لەلایەن تویتەرەوە، رایگەیاند" ناتوانن بێدەنگمان بکەن".

 

 
ترامپ لەیەکەم کاردانەوەی لەسەر داخستنی هەژمارەکەی لەلایەن کۆمپانیای تویتەرەوە، رایگەیاند" ناتوانن بەشێوەیەکی هەمیشەیی دابخرێت، ئەم رێوشوێنە ناتوانرێت بەردەوام بێت".

 

 
ترامپ لە رێگای بەیانێکەوە کە لە کۆشکی سپی یەوە بڵاوکرایەوە، پێش ئەوەی بەتەواوی هەژمارەکەی داخرێت، وتی " ناتوانن بەزۆر بێدەنگمان بکەن".

 


وتیشی" پێشبینم دەکرد ئەمە رووبدات، قسەم لەگەڵ چەندان پێگەی تردا کردووە لە کاتێکی نزیکدا راگەیاندنێکی گەورەمان دەبێت و، بیر لە بوونی سەکۆیەک بۆ خۆمان دەبێت".

 

 
ترامپ دەشڵێت " تویتەر لەوە زیاتر رۆشتووە لە قەدەغەکردنی ئازادی بیروڕادا، ئەمڕۆ کارمەندانی تویتەر هەماهەنگی لەگەڵ دیموکراتەکان و چەپە رادیکاڵەکان دەکەن بۆ لابردنی هەژمارەکەم".

 


سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی" تویتەر هیچ پەیوەندیەکی بە ئازادی بیروڕاوە نەماوەو بوونەتە سەکۆ بۆ خراپترین کەسەکانی جیهان بە ئازادی قسە بکەن".

 


AM:09:23:09/01/2021