پەرلەمانتارێک هەڵوێستی شیعە لەسەر پشکی هەرێم لە بودجە ئاشکرا دەکات

لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسایی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە پەرلەمانی عێراق، ئەندام پەرلەمانێکی کورد جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێناچێت لایەنە شیعییەکان قبوڵ بکەن ئەو تێپەڕێنرێت.

 

 
  
ئەحمەدی حاجی ڕەشید، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ناکۆکی لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەکەدا هەیە و لەو باوەڕەدام برایانم لە پێکهاتە شیعییەکان قبوڵ نەکەن ئەو پشکە کە دیاری کراوە تێپەڕێنرێت کە لە مادەکانی 10 و 11 دیاری کراوە". 

 


هەروەها دەشڵێت" ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، هەندێک لە پارێزگاکانیش ناڕازین لە پشکی خۆیان، هەروەها دەرماڵە بۆ ئاوارەکان و چەند کێشەیەکی گشتی و تایبەتی تێدایە لەوانە هەڵئاوسانی زۆری تێدایە، ئەوەش سەرباری کورتهێنانی کەڵەکەبوو کە دەگاتە ٧١ تریلیۆن دینار کە زۆرترین کورتهێنانە لە مێژووی بودجەی عێراقدا." 

 
 
دەربارەی پرۆژە بودجەی ئەمساڵ، ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، پێم وایە بەشێوەیەکی گشتی و لەڕووی ژمارەوە، بودجەی ٢٠٢١ باشترین بودجەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تا ئیستا بۆ عێراق دانرابێت، بەتایبەت کۆمەڵێک ڕاپۆرتی تێدایە لەوانە ڕاپۆرتی دارایی و ڕاپۆرتی بانکی ناوەندی و هەروەها ڕاپۆرتی سیاسەتی بازرگانی دەرەوە و ڕاپۆرتی وەزارەتی پلاندانان و چەندین داتا لەسەر بێکاری و چەندین بەشی تر".  

 


 بڕیارە ئەمرۆ شەممە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت لە پەرلەمان، دواتریش ڕەوانەی لیژنەی دارایی وەکو لیژنەیەکی بنەڕەتی و هەروەها لیژنە پاڵپشتیەکانی تریش لەوانە ئابووری و وەبەرهێنان و لیژنەی یاسای دەکرێت.  






  




PM:12:38:09/01/2021