حكومەتی هەرێم: ساڵی رابردوو هەشت مووچەمان دابەشكردووە

حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە ساڵی ٢٠٢٠ حکومەتی هەرێم هەشت موچەی دابەشكردوە کە بەشێکی لەلایەن خۆی و بەشێكیشی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دابینکراوە". 

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەشت مووچەی دابەشكردووە، كە كۆی گشتی ئەو پارەیەی خەرجكراوە زیاتر لە شەش تریلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینارە.

بەپێی خشتەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، کۆی گشتی ئەو پارەیەی بۆ دابەشكردنی مووچە تەرخانكراوە زیاتر لە شەش تریلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار بووە،ئەو پارەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچە دابینی کردووە، ٦٣.٨%ـە و حکومەتی عێراقیش ٣٦.١%ـی کۆی گشتیی موچەی ساڵی رابردووی دابینکردووە.

جێگەی باسە، حکومەتی هەرێم لە ٢٠٢٠ـدا هەشت موچەی دابەشکردووە، کە تەنها پێنج موچەیان هی ٢٠٢٠ بووە و سێ موچەکەی دیکەیان هی ساڵی ٢٠١٩ بووە.



PM:02:06:09/01/2021