ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی کۆیە-هەولێر رویداوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای کۆیە ئەمڕۆ شەممە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەراگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کۆیە-هەولێر و لەئەنجامی تێپەڕاندنی ھەڵە روداوێکی هاتوچۆ رویدا".
وتیشی" لە ئاکامدا بەهۆی ڕووداوەکە شۆفێری یەکێک لەئۆتۆمبێلەکان گیانی لەدەستدا".