هونەرمەندێکی ناسراو بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

هونەرمەندی ناسراوی میسر، هادی ئەلجیار کە لە شانۆگەری" مەدرسە مشاغبین " لەگەڵ عادل ئیمام و سەعید ساڵح ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

 


سەندیکا نواندی وڵاتی میسر لەگەڵ دەربڕینی پرسە، رایگەیاند کە هادی ئەلجیار لە نەخۆشخانەی هەرەم لە پارێزگای جیزە بە کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.

 

 
ئەو هونەرمەندە تەمەنی ٧١ ساڵە و دەرچووی پەیمانگای هونەری شانۆیە و سەرتای کارکردنی بە بەشداریکردن بە لە درامادا دەستیپێکردووەو، بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ کاری هونەری، کاری شانۆیی و سینەما و تەلەفزیۆن کردووە. 


جگە لە مەدرسە مشاغبین، بەشداری لەچەندان کاری هونەری ناسراوی وەک، ئاڵای سپی، مناڵەکانم بەڵام، ماڵ و بنون، بازاڕی ئەم چرخە.. هتد. 

 


AM:09:13:10/01/2021