تەرمی کچە کۆچبەرەکە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرایکرد" تەرمی ئەو کچە کۆچبەرەی لە رێگای یۆنان خنکا، گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان". 

دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەرواری ۱٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ تەرمی کچە کۆچبەر (خاتوون موراد) بە هاوکاری نوێنەری دەزگای لوتکە گەیشتەوە زاخۆ.

دوێنێ شەممە کوردە یەشارکە نوێنەرى دەزگاى لوتکەیە ڕایگەیاند" کە تەرمی کچە کۆچبەرەکە لە ڕوباری مەریجدا دۆزراوەتەوە، ئەمڕۆش تەرمەکەی گەیشتەوە زاخۆ".

خاتون موراد کچە کۆچبەرێکی تەمەن ۲۷ ساڵی یەزیدییە و دانیشتووی زاخۆ بووە، پاش ئەوەی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی هەوڵیان دابوو بپەڕنەوە بۆ یۆنان، لە ڕووباری مەرجیدا لە بەلەمەکە کەوتبووە خوارەوە و خنکابوو.

PM:03:01:10/01/2021