زانیاری نوێ لەسەر بڕینی مووچەی بەشێكی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکراکرا

پەرلەمانتارێکی پارتی رایدەگەیەنێت" کە هەرکەسێک بە نایاسای دوو مووچەی وەرگرتبێت دوای ئەوەی یەکێکیان دەبڕدرێت لە مووچەکەی تر مانگانە بڕێک دەبڕدرێت". 

 

هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە" لە بڕیاری نوێدا بڕی ٤٠٧ ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی ٤٩٢ فەرمانبەری حكومەت بڕدرا، هەروەها ٨٧ ملیۆن دینار مانگانە لە مووچەی خانەنشینی ١٠٣  حاكم كەمكرایەوە". 

لەبارەی ئەو کەسانەی کە بە نایاسایی زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە، پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوە کردووە، ھەر فەرمانبەرێک زیاتر لە یەک مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی مووچە نایاساییەکەی لێ دەبڕدرێت، ٢٠٪‏ تاوەکو ٤٩٪‏ی لەجیاتی ئەو مووچانەی وەرگرتووە، مانگانە لە مووچەی دەبڕدرێت. 



PM:05:26:10/01/2021