سبەینێ لە هەڵەبجە خۆپیشاندان دەستپێدەکات

خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی زانستە كۆمەڵایەتییەكان/ ئێواران لە زانكۆی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنن" كە سبەینێ دووشەممە ١١ی کانوونی دووەم گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی لەزانكۆی هەڵەبجە ئەنجام دەدەن". 

خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی زانستە كۆمەڵایەتییەكان/ ئێواران لە زانكۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە ئاڕاستەی ڕای گشتییان كردووە ئاماژەیان بەوەكردووە، ئێمە وەك خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی زانستە كۆمەڵایەتییەكان/ ئێواران، ماوەی چوار ساڵە لەلایەن ڕاگرایەتی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتەوە هەر داوایەكمان ئاڕاستە كردبن زۆر بەتوندی لە بەرامبەرمان وەستاوەنەتەوە.

باسیان لەوەشكردووە، هەریەكە لە سەرۆك و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، لە كێشەكانمان ئاگاداركردنەوە و هیچكام لە داواكاریەكانمان چارەسەرنەكرا.

دەشڵێن" بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی دوو شەممە ١١-١-٢٠٢١ كاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی لەبەردەم سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە بەیاننامەیەك بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەینەوە، بۆیە داوای پشتیوانیتان لێدەكەین". 


PM:07:43:10/01/2021