دهۆك.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو کەس بوونە قوربانی
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل دوو هاووڵاتی برینداربوون.
ئازاد تەنها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەكاتژمێر ٦:٠٠ ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویدا".
وتیشی" ڕووداوەكە لەناو سەنتەری شارۆچكەی زاخۆ لەسەر شەقامی عەباسی نزیك دەرگای دەلال لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( دوو تاكسی و پیكابێكی تۆیۆتا ) ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، زیانێكی زۆری ماددی بەر هەر سێ ئۆتۆمبێلەكەش كەوتووە.
PM:08:45:10/01/2021