رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، چوار رۆژی دیکە، واتە لە ١٥ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە" "له ١/١٥ چونكه ساڵی دارایی هه‌یه خۆی له ٢٠/١ده‌ست پێ ده‌كات تا ١٢/٢٠ كه حساباتی دارایی داده‌خرێت پێی ده‌ڵێن ساڵی دارایی كه له ١/٢٠ ده‌كرێته‌وه به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ١/١٥ ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌دابه‌شكردنه‌وه‌ی مووچه ، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لیسته‌كانی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌و بابه‌ته."
سەبارەت بەداواکاری لامەرکەزی ئیداری کەباس دەکرێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ڕێباز حەملان وتی "یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی كابینه‌ی نۆ بریتییه له‌لامه‌ركه‌زیه‌ت، وه ئێستا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی بۆ پێكهێناوه، ئه‌م لیژنه‌یه نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی تێدایه كه له‌حكومه‌تدان، سه‌ردانی هه‌ر سێ لایه‌نیش كراوه، وه كاری زۆر جددی بۆ كراوه كه به‌دڵنیاییه‌وه له‌م ساڵدا ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه."
هەروەها دەربارەی ئەوەی ئایا حکومەتی هەرێم ڕازی دەبێت بەغداد ڕاستەوخۆ مووچە بداتە فەرمانبەرانی پارێزگایەک یا هەموو هەرێمی کوردستان؟ ڕێباز حەملان ڕایگەیاند " هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمێكی ده‌ستورییه به‌پێی ده‌ستوری عێراق ئه‌م هه‌رێمه پێكهاتووه وه ئه‌م هه‌رێمه بریتییه له‌پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هه‌ولێر، پارێزگای دهۆك، وه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ، بۆیه ئه‌م هه‌رێمه هه‌موو ئه‌م پارێزگایانه له‌خۆده‌گرێت، وه به‌پێی ده‌ستوری عێراق دروست بووه هیچ شتێكی نایاسایی تێدانییه ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داكۆكی له‌مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، وه داكۆكی له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌به‌خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی ئه‌م میلله‌ته دروست بووه، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ئه‌م هه‌رێمه پارچه پارچه بكات یاخود ئه‌م هه‌رێمه نه‌مێنێت مانای وایه دژی ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌ی وه‌ستاوه. "
یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت" ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كه‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین ئینجا له‌گه‌ڵ به‌غداد بكه‌وینه ڕێكه‌وتن بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ته‌نها بۆ به‌شێكی. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداگری ده‌كات له‌مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌زاخۆ وه بۆ خانه‌قین، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوری عێراق قه‌واره‌یه‌كی خۆی هه‌یه ده‌بێت حكومه‌تی عێراق ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مامەڵەبكات بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مووچه‌یه دابه‌ش بكات، تائێستاش هیچ به‌ڵێنێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه جگه له‌قسه نه‌بووه له‌م بابه‌ته، ئه‌مه ته‌نها كۆمه‌ڵێك له‌نوێنه‌رانی كورد به‌داخه‌وه ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه دڵنیام نیه‌ته‌كه بۆ مووچه‌خۆران نییه نیه‌ته‌كه بۆ خۆیانە کە به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیان هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سییان هه‌یه كه ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌نه بابه‌تێكی سیاسی و ئه‌ویش به‌كاری ده‌هێنن دژی هه‌رێمی كوردستان و دژی پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گەرنا پێم وانییه له‌پێناو مووچه خۆراندا بێت، حكومه‌تی عێراقیش تا ئێستا به‌فه‌رمی هیچ كاتێك باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه ئه‌و ده‌یه‌وێت ڕاسته‌وخۆ مووچه دابه‌ش بكات به‌سه‌ر مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، وه هیچ باسێكی واشی له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم نه‌كردووه، وه به‌دڵنیاییه‌وه وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غداد. " و دانوستان بەردەوامە."