هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەك بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە بڵاودەكاتەوە كە كێشەی تۆماركردنیان هەیە

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەك بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە بڵاودەكاتەوە كە كێشەی تۆماركردنیان هەیە و دەڵێت" ئەو شۆفێرانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن بەمەبەستی ڕایی كردنی مامەڵەكانیان، بەپێچەوانەوە دووچاری سزای یاسایی دەبنەوە". 

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە کە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارە كاتین‌ و پێشتر لە پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەرنەچون، دواتر بە فەرمانێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستانەوە لیژنەیەكی هاوبەش پێكهێنرا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم‌ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە" پشكنین بۆ 190 ئۆتۆمێل كرا ‌و لەو ژمارەیە 156 ئۆتۆمبێل لە پشكنین دەرچوون ‌و 34 ئۆتۆمبێلەكەی تریش لە پشكنین دەرنەچوون، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان كراوە لە ماوەی یەك مانگدا واتە له‌مڕۆ 11ی كانوونی دووه‌م بۆ 11ی شوباتی 2021، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بكەن بەمەبەستی رایی كردنی مامەڵەكانیان، بەپێچەوانەوە دووچاری سزای یاسایی دەبنەوە".



PM:03:22:11/01/2021