وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" به‌م نزیكانه هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی هێزی تایبه‌ت بۆ رێگری له كاری قاچاخ له مه‌رزه‌كان پێكده‌هێنرێ".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌زیری ناوخۆ له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی هێزێكی تایبه‌ت به نه‌هێشتنی دیارده‌ی قاچاخچێتی له خاڵه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ھه‌ردوولا له سه‌ر میكانیزمی پێكهێنانی ئه‌و هێزه و دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كانی رێككه‌تن و بڕیاره به‌م نزیكانه هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی ئه‌و هێزه، ده‌ست پێ بكات".