کفری.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو دوو کەس بوونە قوربانی

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە گوندێکی قەزای کفری کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش بریندار بوو. 

 

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی بەلەکەی خواروو لە سنووری ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای کفری بۆمبێکی چێندراو بە دوو کەسدا دەقییەوە.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی تەقینەوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و هاوڵاتییەکی دیکەش برینداربوو، تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار و بریندارەکەش براوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار.



PM:08:16:12/01/2021