لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە
تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پێنج تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و یەک نەخۆشیش گیانی لەدەستداوە".
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ پێنج توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ٣٧ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٢٧ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات شەش توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و یەک تووشبووی كۆرۆناش گیانی لهدهستدا.
PM:11:08:12/01/2021