وەزیرى تەندروستى لەسەر تۆمارکردنى جۆرە نوێیەکەى کۆرۆنا لە هەرێم روونکردنەوە دەدات

وەزیرى تەندروستى هەرێم لەبارەى تۆمارکردنى حاڵەتێکى توشبون بە جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسى گۆڕاو لە دهۆک روونکردنەوە دەدات دەڵێت" توانای ئەنجامدانی پشكنین و دەستنیشانكردنی كۆرۆنای گۆڕاویان هەیە بەڵام لەكاتی ئێستادا سنوردارە". 

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەوردی چاودێری هەموو کەسێک دەکەین کە لەو وڵاتانە دێنەوە کە زنجیرەی نوێی کۆڕۆنای تێدا بڵاوبوەتەوە، بەڵام هاوڵاتیانیش جموجۆڵ و گەشتەکانی هاتنوچونیان بۆ دەرەوەی وڵات ڕابگرن". 

هەروەها لەبەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەدا وەزیری تەندروستی هەرێم پشتڕاستی كردۆتەوە كە" حاڵەتێکی گوماناوی لە دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نمونەی پشکنینی ڕەوانەی شاری هەولێر کراوە بۆ دڵنیابونەوە". 

ڕاشیگەیاند" لە تواناماندا هەیە پشکنین و دەسنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی کۆڕۆنا بکەین، بەڵام لەکاتی ئێستادا سنوردارە و هەوڵی فراوانکردنی ئەم پشکنینە دەدەین". 



PM:05:02:13/01/2021