سەرکەوت شەمسەدین: هاوپەیمانی (هیوا) تەنیا هاوپەیمانییەکی پەرلەمانی یە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" هاوپەیمانی (هیوا) تەنیا هاوپەیمانییەکی پەرلەمانی یە و بۆ بەهێزکردنی نوێنەرایەتیکردنی هەرێمی کوردستان لە بەغداد و پێشکەش کردنی روئیای بەدیلە بۆ پرسە گرنگەکانی ناو پەرلەمان". 

 

سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی هاوپەیمانی هیوا پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" پێشوازی لە هەر رەخنە و سەرنجێک دەکەین کە لە سەر هاوپەیمانی هیوا هەیە". 

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی" لە ئێستادا هاوپەیمانی (هیوا) تەنیا هاوپەیمانییەکی پەرلەمانی یە و بۆ بەهێزکردنی نوێنەرایەتیکردنی هەرێمی کوردستان لە بەغداد و پێشکەش کردنی روئیای بەدیلە بۆ پرسە گرنگەکانی ناو پەرلەمان، جیاواز لەو هەیمەنەیەی پارتەکانی دەسەڵات پێشتر هەیانبووە لە بەغداد، ئەمەش ئەرکێکی دەستوری یە لەسەرشانمان". 

دەشڵێت" بۆیە هەر تەفسیر و چیرۆکێکی تر بۆ ئەم هاوپەیمانییە بکرێت رەسەن نیە، بەڵام دەرفەتی گەورتر بوون و فروانبونی تێدایە وە بنەمایەکی گرنگە بۆ کاری پەرلەمانی دەنگ و رەنگە جیاوزەکان لە ئایندەدا".



PM:05:20:13/01/2021