وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەسەر مووچە ڕوونکردنەوە دەدات

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران دەدات و ڕایدەگەیەنێت" بەم زووانە وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت".

 

د.جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە و بەمنزیكانە لیستی نوێی مووچە و وردەكارییەكەی رادەگەیەنرێت".

 

وتیشی" بڕیارمانداوە سەرجەم داهاتی نەوتی و نانەوتی بگەرێتەوە وەزارەتی دارایی، بۆئەوەی پێدانی مووچە ئاسایی بكرێتەوەو هاتنی مووچە نەبێتە هەواڵی بەپەلە".

 

جەختیشی كردەوە، ئێمە ناڵێین لێبڕینی مووچە و لەگەڵ ئەو وشەیە نین، بەڵكو ئەوە تەمویلی حكومەتە بۆ مووچە بەپێی ئەو داهاتەی بەردەستە.

 

هاوکات لەسەر دەستپێکردنەوەی خوێندن جوتیار عادل وتی" دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی كۆرۆنا لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە، بڕیاردرا لەڕۆژی شەممە ١٦ی کانوونی دووەم خوێندنی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەست پێبكاتەوە، قۆناغەكانی دیكەش لەڕۆژی ١ی ئازار واتە ١ی ٣ دەست پێدەكاتەوە،  بڕیارەكانیش دوای هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەدرێت بۆ ڕەوشی كۆڕۆنا و ئاستی مەترسیەكانی".



PM:05:40:13/01/2021