ساڵی دووەمی کۆرۆنا ٢٠٢١ زۆر سەختتر دەبێت لە ساڵی یەکەم



رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەساڵی ٢٠٢١ و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەمساڵ بەدەست پەتای کۆرۆناوە زۆر سەختتردەبێت لەساڵی رابردوو.


مایک ریان بەڕێوەبەری پرۆگرامی فریاکەوتنی خێرا لەرێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند" ساڵی دوەمی کۆرۆنا زۆر سەختتردەبێت لەوەی روبەڕوی بوینەتەوە، ئەوەش بەهۆی هەندێک شێوازی دیکەی گواستنەوەی نەخۆشییەکە".


لەلایەکی ترەوە، ماریا ڤان، بەڕێوەبەری تەکنیکی لە بەرنامەی فریاگوزاری خێرا لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند "دوای تەواوبونی پشوەکانی سەری ساڵ هەندێک وڵات کاریگەرییەکان زیاتر دەبینن و روبەڕوی دۆخێکی خراپتر دەبنەوە".

 
ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە پەتای کۆرۆنا بەتایبەتی جۆرە نوێکەی بەشێوەیەکی زۆر قورس لە ئەورپا و ئەمەریکای داوەو رۆژانە بە هەزاران کەس گیان لە دەستدەدەن.

 


PM:09:28:13/01/2021