ئەمەریکا سوپاسالاری حەشدی شەعبی خستە لیستی تیرۆرەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سووپاس سالاری حەشدی شەعبی، عەبدولعەزیز محەمەداوی (ئەبو فەدەک) خستە لیستی تیرۆرەوە.

 

 
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکادا کە ئەمڕۆ ١٣ کانوونی دووەم دەرچوو سزای ١٦ قەوارە و لایەنی جیاواز دەدات کە پەیوندییان بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەیە، هەروەها دوو هاووڵاتی ئێرانی و هاووڵاتییەکی عێراقیش لەنێو سزادراوەکاندان کە بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعشدا تۆمەتبار کراون.

 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، ڕوونکردنەوەی بەوەشداوە "لیستی سزاکان دوو ڕێکخراوی ئێرانی تێدایە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە عەلی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە هەیە".   


هاوکات ستیڤن منوچین، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، ئەوەی خستووەتەڕوو "ئەو دوو ڕێکخراوەی کە سزادراون ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لەبەردەوامبوونی دەستەبژێری فەرمانڕاوەیی ئێران لە گەندەڵی و کۆنتڕۆڵکردنی کەرتی ئابوریی ئەو وڵاتە".   

 


PM:10:44:13/01/2021