پێنج شەممە لە شارەکان بارانبارین و بەفریش لە شاخەکانی هەرێم دەبارێت

لە دوانیوەڕۆی سبەینێوە، پێنج شەممە لە هەردوو شاری هەولێر و دهۆک بارانبارین دەستپێدەکات و لە رۆژی هەینیەوە لە هەردوو شاری سلێمانی و هەڵەبجەش دەستپێدەکات.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەدوانێوەڕۆی سبەینێ ١٤ ی کانوونی دووەمەوە لە بەرزاییەکانی دهۆک و هەولێر بەفر دەبارێت.

 

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ناوچە بەرزاییەکانی سلێمانی رۆژی هەینی بەفری لێدەبارێت.

 

دەربارەی بەردەوامی ئەو شەپۆلە، ئەو ماڵپەڕە ئەوە دەخاتەڕوو کە شەممە کەمێک شەپۆلەکە لاواز دەبێت، بەلآم بۆ رۆژی دوایی بۆ ماوەی دوو رۆژ باران بارین و بەفر بارین بەردەوام دەبێت کە ئەگەر هەیە بەفربارین ناو شارەکانیش سپی بکات.

 

ئەم شەپۆلی باران و بەفربارینە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ١٥ رۆژە باران و بەفر لە شارەکانی هەرێم نەباریووەو جواتیارانی مەترسی وشکە ساڵیان لێنیشتووە.

 

 

 



PM:11:23:13/01/2021