گەرمیان.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسنوری قەزای كەلار هاوڵاتیەك گیانیلەدەستدا كه‌ سه‌رنشینی ئۆتۆمبیلێك بووه‌.

عەلی جەمال قەدووی، به‌رپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكرد" لەسەر ڕێگای كەلار - گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری مازدای پیكاب كۆنتڕوڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بە دوو ئۆتۆمبێلدا". 

وتیشی" لەئەنجامدا كەسێك كەسەرنشینی مازدا پیكابەكەبوو  بەناوی هاوكار ئیبراهیم وەیس لەدایكبوی 2001 دانیشتووی گوندی شێخ لەنگەر گیانی لەدەستدا و شۆفێرەكەشی بەسەختی برینداربووە".

عەلی جەمال قەدووی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ دوای چارەسەری پێویست بۆبریندارەكە لەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.

AM:09:31:14/01/2021