نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕێژەیەک دابەزی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ ڕێژەیەک دابەزی. 

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی‌ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی کوردستان بە ١٤٣ هەزارو ٥٠٠ دینار لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزارو ٦٠٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرا. 



PM:01:01:14/01/2021