ئاڵا تاڵەبانی دەکرێتە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق

لە جێگای د. جوان ئێحسان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، ئاڵا تاڵەبانی کرا بە سەرۆکی فراکسیۆن.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە لەسەر ڕێنومایی هاوسەرۆکان و مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئاڵا تاڵەبانی لەبری د. جوان ئیحسان، کرایە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دوای ئەوە رێنومای هاوسەرۆکان  و مەکتەبی سیاسی یەکێتی هێنراوتە نێو فراکسیۆنەکەوە، بەکۆی دەنگ ئاڵا تاڵەبانی کراوە بە سەرۆکی فراکسیۆن، وەک ئەندامانی فراکسیۆنەکە ئاماژەی بۆ دەکەن، هەرێم کەمال ئاغا شایستەی ئەو پۆستە بووە، بەلآم خۆی ئامادە نەبووە ئەو پۆستە وەربگرێت.

 

بە وەرگرتنی ئاڵاتاڵەبانی پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە بنەماڵە و نزیکانی تاڵەبانی هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی کوڕی و لاهور جەنگی برازای تاڵەبانی پۆستی هاوسەرۆکیان هەیە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، بێگەرد تاڵەبانی کە ئەویش هەر لەسەر بنەماڵەکە هەژمار دەکرێت وەزیری کشتوکاڵ کە ئەویش کەسی نزیکی تاڵەبانییە.

 

لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیش، شاناز ئیبراهیم خووشکی هاوسەری تاڵەبانی و، ئاراس شێخ جەنگی برازای تاڵەبانی لە سەرکردایەتی یەکێتین.

 

ئاڵا تاڵەبانی، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواو کردووە. دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک 1986. بڕوانامەی دبلۆم لە داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ لەرێکخراوی جیهانی (world university) لە لەندەن ساڵی 2000 دا. بڕوانامەی زمانی ئینگلزی لە زانکۆی کامبردج لە لەندەن لە ساڵی 1999.بڕوانامەی ژن و سیاسەتی گشتی زانکۆی هارڤەرد 2003. بڕوانامەی ژن و ئاسایش – زانکۆی هارڤەرد 2004. بڕوانامەی ژن و بەشداری سیاسی – پەیمانگای درۆوڵسن 2005. ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی 1987 ئەندامی سکرتاریەتی (ی.ژ.ک) لە ساڵی 1991- 2004 ئەندامی مەکتەبی بەریتانیا (ی.ن.ک) 1991-2004 جێگری بەربرسی کۆمیتەی بەریتانیا (ی.ن.ک) 1999-2004. ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 2005 بەرپرسی کۆمیتەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە پەڕڵەمانی عیراق. ساڵی 1988 و ساڵی 1991 دووجار لە کەرکوک لەسەر کار لابراوە بەهۆی کاری سیاسییەوە. ساڵی 1991 -1996 لە کۆیە و هەولێر لە (ی.ن.ک) و (ی.ژ.ک) کاری کردووە. لە 1997 تا 2003 لە هەندەران نیشتەجێ بووە و بەردەوامبووە لە کاری سیاسی و رێکخراوەیی لەناو ریزەکانی (ی.ن.ک).
ساڵی 2003 دوای پڕۆسەی ئازادی عیراق گەڕاوەتەوە کوردستان و لە کوردستان و بەغدا کاری رێکخراوەیی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ ئەنجامداوە.
ئەندامی پەڕڵەمانی عرراقە لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان.کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.
دواتر لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەسەر لیستی لیستی ھاوپەیمانی بەغدا خۆی کاندید دەکاتەوەو بۆ جاری سێیەم دەبێتەوە ئەندام پەرلەمانی عێراق.

پێش کۆنگرەی یەکێتی لەبەرئەوەی لە لیستێکی عەرەبی خۆی کاندیرکرد بوو سەرکردایەتی کۆنی یەکێتی سزای دوا پلەی ئەندامێتی سەرکردایەتی لێسەندەوە، لە دوا کۆنگرەدا هەڵبژێردرایەوە بە ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبە. 

 



PM:02:10:14/01/2021