فەرەنسا ١٥ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

لە فەرەنسا بەهۆی هەڵکشانی تووشبوون و گیان لەدەستدانی کۆرۆنا لەو ولآتە بۆ ١٥ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا.

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، کاستکس سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند" کە کاتژمێرەکانی رێگادان بە هاتوچۆ  فراوان کراو هەموو ناوچەکانی فەرەنساش دەگرێتەوە".

 

ئەم رێوشوێنە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتر هەردوو جۆرە ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنا کە لەبەریتانیا و ئەفەریقاوە دەرکەوتوون و بڵاوبوونەتەوە.

  

سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ڤاکسینەکە رێگایەکی ئاکتیڤە بۆ گەرمارۆدانی ڤایرۆسەکە.



PM:08:31:14/01/2021