هەڵەبجە.. فەرمانگەیەک بۆ ماوەی ٢٠ رۆژ دەوامی راگرت

بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوەی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە دەوامكردن لە فەرمانگەكەدا بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ ڕادەگیرێت. 

 

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەە دەكات" بەهۆی نۆژەنكردنەوەی بیناكەیانەوە، دەوام كردن لە شارەوانی هەڵەبجە تا 20 ڕۆژی دیكە ڕادەگیرێت". 

ئاشكرایكرد، ئەو بەشانەی پێویستین لە بەشی ئامێرەكان دەوام دەكەن و كاروباری هاووڵاتیان بەڕێدەكەن لەكاتی پێویستیدا.



PM:03:08:15/01/2021