خۆپێشاندان لەسنووری قەزایی دوكان بەڕێوەچوو

بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و کاتژمێرەکانی کارەباوە، بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزایی دوکان سەر بە پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامداو خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی قەزاکە و کۆیەیان داخست.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی گرفت و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان، بەشێک لە دانیشتوانی قەزایی دوکان سەر پارێزگای سلێمانی، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و ڕێگای سەرەکی، کۆیە ـ دوکانیان داخست و ڕێگا بە هاتووچۆکردن نادەن.

هاوکات لە خۆپیشاندانەکەدا هاوڵاتیانی دانیشتوی قەزایی دوکان باس لەئەوەدەکەن" گەنجانی قەزاکە گرفتی نەبونی دەرفەتی کاریان هەیە و کەمترین رێژەی گەنجانی سنورەکە لەفەرمانگە و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا دامەزرێندراون". 


PM:06:25:15/01/2021