بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا هیچ توشبویهكی نوێش داخڵی نهخۆشخانه نهكراوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو رایگهیاند " ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا یەك تووشبووی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و ٢٩ تووشبوش لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنادا ماون".
هەروەها لەو خشتەیەدا هاتووە " هیچ تووشبوویهك داخلی نەخۆشخانەكراوهو و پێنج كەسیش چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و یهك تووشبوش لە ژێر ئامێری هەناسەداندان و ١٣ تووشبووش لەژێر چاودێری چڕدان".
ماوەی دوو هەفتەیە لەسەر ئاستی هەرێم بەگشتی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە دابەزیندایە.