جیهان.. ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە دوو ملیۆن کەس
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٩٤ ملیۆن و ٣٦٤ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٤ ملیۆن و ٣٦٤ هەزار و ٦١٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ١٩ هەزارو ٩١٩ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٦٥ ملیۆن و ٧٦٩ هەزار و ٣٦٢ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٤ ملیۆن و ١٠٢ هەزار و ٤٢٩ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، لەو ژمارەیەش ١٤ ملیۆن و ٢٢٩ هەزار و ٩٦٠ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٠١ هەزار و ٨٥٦ کەس بەرزبووەتەوە.
AM:10:38:16/01/2021