کاتی دابەشکردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم راگەیەندرا

بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەریم.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" لە ڕۆژی سێشەممە ١٩ی کانوونی دووەمەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان". 

سەبارەت بە رێژەی بڕینی مووچەی ئەو مانگە سەرچاوەکەی دارایی هەرێم بە (سپی) وت"  لیستی مووچەی ئەو مانگە، بە رێژەی لێبڕینی ٢١% دەبێت و بۆ پلە تایبەتەکانیش بە رێژەی ٥٠% دەبێت".

 

پێشتر سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد، بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ پێویستیان بەنزیكەی ٨٩٥ ملیار دینار هه‌یه‌، بەڵام کۆی موچەی فەرمانبەرانی بەلێبڕینی ٢١٪وە ٧٠٦ ملیارو ١٨٧ ملیۆن‌ و ٣٢٠ هەزار دینارى پێویسته‌.

 

هاوکات ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە ڕوونکردنەوەیەکدا د.جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستاان وتی" ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە و بەمنزیكانە لیستی نوێی مووچە و وردەكارییەكەی رادەگەیەنرێت".

وتیشی" بڕیارمانداوە سەرجەم داهاتی نەوتی و نانەوتی بگەرێتەوە وەزارەتی دارایی، بۆئەوەی پێدانی مووچە ئاسایی بكرێتەوەو هاتنی مووچە نەبێتە هەواڵی بەپەلە". 



PM:03:07:16/01/2021